چهارشنبه ۲۳ آبان ۱۳۹۷
www.mokrian.ir

  • تاریخ: پنج شنبه, ۵ مهر ۱۳۹۷ / ساعت ۱۷:۵۴:۴۵
  • شناسه خبر: 3880

کاردانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران به‌رامبه‌ر به‌ وتاره‌که‌ی تره‌مپ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان

فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: ئه‌مڕۆ ئه‌مریکا بووه‌ته‌ هێمایه‌ک بۆ زوڵم و خۆسه‌پاندنی جیهانی و زوڵملێکراوان و ئازادیخوازان به‌ره‌و یه‌کگرتن دژ به‌ ئه‌مریکا ده‌ڕۆن. به‌ پێی ڕاپۆرتی موکریان، سه ردار محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی به‌ ئاماژه‌ به‌ وتاره‌که‌ی دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند: […]

فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: ئه‌مڕۆ ئه‌مریکا بووه‌ته‌ هێمایه‌ک بۆ زوڵم و خۆسه‌پاندنی جیهانی و زوڵملێکراوان و ئازادیخوازان به‌ره‌و یه‌کگرتن دژ به‌ ئه‌مریکا ده‌ڕۆن.
به‌ پێی ڕاپۆرتی موکریان، سه ردار محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی به‌ ئاماژه‌ به‌ وتاره‌که‌ی دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا و لایه‌نگرانی هۆکاری ئاڵۆزی، ناسه‌قامگیری، شه‌ڕ، کوشتن و ڕووخاندنن‌ له‌ ناوچه‌که‌. تاوانه‌ ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆکانی ئه‌مریکا و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سته‌مکاری جیهانی له‌ فه‌ڵه‌ستین، عێراق، سوریا و ئێران هیچ کات له‌ لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه‌وه‌ له‌ بیر ناکرێت.
ناوبراو وتی: خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی یه‌مه‌ن ڕۆژانه‌ ئه‌م تاوانانه‌ و کوژران و برینداربوونی ژنان و منداڵانی بێ تاوانی خۆیان به‌ چاو ده‌بینن.
سه ردار جه‌عفه‌ری به‌ ئاماژه‌ به‌ پێکه‌نینی ئاماده‌بووانی کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ وتاره‌که‌ی تره‌مپ ڕایگه‌یاند:  خه‌ڵکی ئێرانیش به‌ وتاره‌ بێ بایه‌خه‌که‌ی ئێوه‌ پێده‌که‌نن، به‌ڵام ده‌نگی پێکه‌نینه‌که‌ی ئه‌وان له‌ دووره‌وه‌ نابیسیت.
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ بووه‌ته‌ هێمایه‌ک بۆ زوڵم و سته‌می جیهانی و خه‌ڵکی زوڵملێکراو و ئازادیخوازی جیهان به‌ره‌و یه‌کگرتوویی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا هه‌نگاو ده‌نێن.
وتیشی: ئه‌مریکا به‌ره‌و لاوازبوون ده‌ڕوات و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێگایه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌وه‌ درێژه‌ی هه‌بێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ جیهان ئاوابوونی خۆری ئه‌مریکا زووتر ده‌بینێت.
جه‌عفه‌ری له‌ کۆتاییدا وتی: گه‌لی ئێران دڵنیان که‌ داوای وتووێژ له‌ سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ درۆیه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕابردوودا بینراوه‌ و پێویسته‌ ئه‌مریکا ئه‌وه‌ش بزانێت که‌ تا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریکا به‌رده‌وام بێت، هیچ گۆڕانکارییه‌ک له‌ تێڕوانینی گه‌لی ئێران به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مریکا ڕوو نادات.
کۆتایی/.



گفتگو