دوشنبه ۱۱ فروردین ۱۳۹۹
www.mokrian.ir

  • تاریخ: دوشنبه, 16 مارس 2020 / ساعت 00:04:57
  • شناسه خبر: 5816

“ڕۆژی شــــــارەوانــی”…؟

لە هەموو وەڵاتێک دا، بێجگە لە ڕۆژانی جێژنەکانی ئایینی و نەتەوەیی و بۆنەکانی (مناسبت)ی سرووشتی و … چەند بۆنەی یەک ڕۆژە یا “حەوتوو و “دەیە” ش، بە نێوی کەسایەتی فەرهەنگی و ڕامیاری و کۆمەڵایەتی و وەرزشی و … نێودێر کراون… بۆ نموونە ڕۆژی دایک و ڕۆژی باب و ڕۆژەکانی ئەندازیار و مامۆستا… هەر کام لە […]

لە هەموو وەڵاتێک دا، بێجگە لە ڕۆژانی جێژنەکانی ئایینی و نەتەوەیی و بۆنەکانی (مناسبت)ی سرووشتی و … چەند بۆنەی یەک ڕۆژە یا “حەوتوو و “دەیە” ش، بە نێوی کەسایەتی فەرهەنگی و ڕامیاری و کۆمەڵایەتی و وەرزشی و … نێودێر کراون… بۆ نموونە ڕۆژی دایک و ڕۆژی باب و ڕۆژەکانی ئەندازیار و مامۆستا…
هەر کام لە فەرمانگەکانی دەستەڵاتیش (دەوڵەتی) بۆ وەبیر هێنانەوە و ڕێز گرتن لە زەحمەت و چالاکیەکانیان ڕۆژ یا حەوتوویان لە ڕۆژ ژمێری نیشتیمانی دا بۆ دیاری کراوە… جا ئەو ڕۆژە به بۆنەی ڕووداوێک یا تێکۆشانێک یا بە ناوی کەسایەتیەکی شوێن دانەری ئەو بوارەوە ڕەنگە نێودێر کرابێ…
شارەوانی یەکێکە لەو “فەرمانگە” یا ئیدارانەیە کە لەوەتی شار ساز بوون و ژیانی شارنشینی هەیە لە لایەن دەستەڵاتەکانی سەردەم، هەر دەم بە ناوێکەوە بۆ دەستەڵاتی ڕامیاری و ئابووری و سەربازی و ئاوەدانی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی، کەسێک بە نێوی شاردار و شارەوانی و قایمقام و … دانراون و بە پێی یاسای وەڵاتیش، دەستەڵاتیان پێدراوە…
بەڵام لە دەستەڵاتی ئێستای ئێران دا، شارەوانی یا شاردار تەنیا دەستەڵاتی ئاوەدانکردنەوە و جوانکاری و پاک و خاوێنی و گەڵاڵە داڕێژی بۆ گەشەی ڕووبەر( توسعە مساحت) و گەشەی شێوازی ڕواڵەتی سەردەمیانەی( توسعە شکل ظاهری معاصر )شاری هەیە…
شارەوانی سەردەمی پێشوو بۆ جێبەجێ کردنی گەڵاڵە و نەخشە و بەرنامەکانیان بە پێی پێویستی شار و شارنشیان لە ناوەندی دەستەڵاتەوە پارە و دراو و تەنانەت کەل و پەل و کەرەسە و ئامێری بۆ دابین دەکرا و هیچ بارگرانیەکی دارایی لە سەر شانی دانیشتووانی شار نەبوو….
بەڵام ئێستا دەبێ شارەوانیەکان زیاتر لە هەشتا لە سەتی تێچووی (هزینە) چالاکیەکان و تەنانەت مووچەی فەرمانبەرانیش لە ڕێی وەرگرتنی “پیتاک”ی (عوارض نوسازی ساختمان و جمع آوری زباله) سازکردنی خانووبەرە و کۆکردنەوەی زبڵ، دابین بکەن…
هەر بۆیە، شارەوانی و فەرمانبەرەکانی لە ڕیزی هەژارترین فەرمانگە و کارمەندانن…
لە هەل و مەرجی قەیراناوی ئێستای وەڵات دا بە کەمترین مووچە و کەمترین داهاتی شارەوانی خەریکی پێڕاگەیشتنی شارن …
ئەگەر کارمەندانی فەرمانگەکانی دیکە ڕۆژێک تێکرانی مووچەیان دوا کەوێ، زاق و زیقیان دەگاتە بن پەڕی هەوران و سەردێڕی لاپەڕەی ڕۆژنامەکان و کورتە و درێژەی هەواڵەکانی تەلەفزوێن و ڕادوێ تەرخانی ناڕەزایەتی ئەوان دەبێ….
بەڵام وا بووە…. شارەوان و کارمەندان و کرێکارانی پاک و خاوێنی بە شەش مانگ مووچەیان پێ نەدراوەو هاوشاریانیش زمانی گلەیی و گازندەیان وەک درێشووکەی ماری لێ دەرکێشاون و وە بەر ڕەهێڵەی جنێو و بووختانیشان داون…
لەم ڕۆژانە دا کە نەخۆشی ڤایرۆسی کڕۆنا هاتووە… هەموو کەس خۆپارێزی دەکەن و کەس ڕوو دە ماڵی کەس ناکات و هەر کەس تەنانەت برا و خوشک و باب و دایکیش بێتە ماڵ و بن دەرکە دەبێ دەرمانی لێ بڕشێنی و دوای ڕۆیشتنی دەستگیرەی دەرکە و ئەو شوێنەی پێی لێناوە “بیسملی” دەکەنەوەو … هەر هەموو کەس بێزیان لە یەکتر هەڵدەستێ…!
ئەوانەی دەفری زبڵەکانمان بەتاڵ دەکەن و زبڵەکانمان کۆ دەکەنەوەو بۆ دەرەوەی شار ڕای دەگوێزن کێن….؟؟؟؟
کرێکاران و ماشێنەکانی شارەوانی…!
ئەوانەی شەو و ڕۆژێ بە بەرگێکی شڕۆڵ و چەکمەی گەرمی لاستیکی و بە هەڵمژینی بۆنی “سپیکەرەوە” (وایتکس) بە تانکێڕ و بۆڕی و شیلانگ، کۆڵان و شەقام و گەڕەک دەڕشێنن کێن…؟؟؟
شارەوان و فەرمانبەرانی شارەوانی و لێخوڕانی ئاورکوژێنەوەو کرێکارانی شارەوانی و لاوانی خۆبەخش…!

ئەمڕۆ “۲۵ی ڕەشەمە” کە وەک ڕۆژی
شـــــــــارەوانـــــــی
لە ڕۆژژمێری نیشتیمانی ئێران دا نێودێر کراوە، وێڕای دەستخۆشی پیرۆزبایی بە شارەوانی شارەکەمان دەڵێین و وەک ئەمەگ و پێزانین بۆ چالاکی و زەحمەتەکانیان سەری ڕێز دادەنوێنین…

حـاجـی عـەبـدۆڵـڵا حـەمـزە
۲۵ی۱۲ی۱۳۹۸ی هەتاوی
سـەردەشـت

کوتایی/



گفتگو