شنبه ۲۱ تیر ۱۳۹۹
www.mokrian.ir

  • تاریخ: چهارشنبه, 17 ژوئن 2020 / ساعت 01:08:54
  • شناسه خبر: 6102

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگیی کوردستان له‌ تاران

  «نێچیروان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ کاک «به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌یگی» به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگیی کوردستان له‌ تاران و رۆژنامه‌وانی به‌ئه‌زموون و ناسراوی کورد، به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی برای ئازیزیان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ کرد. له‌م په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا «نێچیروان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می، بۆ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و سه‌رجه‌م خزم و که‌سوکار […]

 

«نێچیروان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ کاک «به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌یگی» به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگیی کوردستان له‌ تاران و رۆژنامه‌وانی به‌ئه‌زموون و ناسراوی کورد، به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی برای ئازیزیان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ کرد.

له‌م په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا «نێچیروان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می، بۆ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و سه‌رجه‌م خزم و که‌سوکار و دۆستان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو «نیعمه‌ت وه‌ڵه‌دبه‌یگی» و خه‌ڵکی شاره‌کانی پاوه‌ و جوانڕۆ و هه‌ورامان خۆی به‌ هاوبه‌شی ئه‌و خه‌مه‌ گه‌وره‌یان زانی و لە خوای گەورە داوای كرد گیانی كاك نیعمه‌ت بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سه‌بر و ئارامی و ئۆقرەیی و دڵنه‌وایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت.

برای به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگیی کوردستان پاش ململانه‌یه‌کی چه‌ند ساڵه‌ی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشک کۆچی دوایی کرد.

کوتایی پەیام/



گفتگو