شنبه ۲۱ تیر ۱۳۹۹
www.mokrian.ir

  • تاریخ: سه‌شنبه, 23 ژوئن 2020 / ساعت 02:18:01
  • شناسه خبر: 6131

کاناڵەکانی مەجازی و پەیام و ئەرک و بەرپرسیاری

  لە سەردەم و چاخ و ساڵانی ڕابردوو دا لە هەر وەڵات و ناوچەیەک بە پێی گونجاوی هەل و ڕەخسانی بوار لە لایەن دەستەڵاتی وەڵات یا دژبەران و ئۆپۆزیسیۆن یا کۆڕ و کۆمەڵ و ئەنجوومەن و ڕێکخراوی ڕامیاری و ئابووری و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی ڕادوێ و تەلەفزیۆن و ڕۆژنامە دەنگ و ڕەنگ و نووسراوەیان بۆ […]

 

لە سەردەم و چاخ و ساڵانی ڕابردوو دا لە هەر وەڵات و ناوچەیەک بە پێی گونجاوی هەل و ڕەخسانی بوار لە لایەن دەستەڵاتی وەڵات یا دژبەران و ئۆپۆزیسیۆن یا کۆڕ و کۆمەڵ و ئەنجوومەن و ڕێکخراوی ڕامیاری و ئابووری و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی ڕادوێ و تەلەفزیۆن و ڕۆژنامە دەنگ و ڕەنگ و نووسراوەیان بۆ سەرخستنی سیاسەت یا بەرژەوەندی خۆیان دەخستە خزمەتی دام و دەزگاکانیان و پەیامی خۆیان بە پێی بەرنامەی داڕێژراو و چاودێری کراو ئاراستەی کۆمەڵگا و بەردەنگ و بینەر و خوێنەران دەکرد و لێپرسینەوە لە هەڵەو کەم و کوڕی و لادان لە ڕێچکەی دیاری کراو هەبوو….
هەزاران جار کارمەند و کارگێڕ و نووسەر و دەرهێنەر و وتاربێژ و بەڕێوەبەر لە سەر لادەری و بێ دسیپلینی و هەڵەکاری لادراون و سزادراون و تەنانەت دام و دەزگاکانیشیان هەڵپەسێراو و داخراون…
بەڵام ئێستا…
لەوەتی ڕایەڵەی “نێت” یا ئینتڕنێت پەیدا بووە هەزاران تۆڕی کۆمەڵایەتی سەریان هەڵداوە و ئەو مێدیا و ڕاگەیەنەرە گشتیانەی پێشوو زۆۆۆر کەم بایەخ بوون و کەمتر دەکاردێن و لە توۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی بە تایبەت وەک فەیسبووک و تێلگڕام و ئینستاگڕام و … بە تاک و کۆمەڵ بێجگە لە گۆڕینەوەی نووسین و وێنە و فیلم و…بە پێی ویست و نیازی هەر مەڵبەند و ناوچە و شار و وەڵات و تاقم و بیر و ڕا و ئایین و ئایدیا و هزرێک… هەزاران گرووە و کاناڵ ساز کراون و لەوێ دا ئاڵ و گۆڕی شیاو و نەشیاو و ڕەواو ناڕەوا و باش و خەراپ و سازێنەر و تێکدەر و ڕاست و درۆ …دەکرێ….
کارم بە شوێن و شار و وەڵاتی دوور و هەندەران نیە…
لە مەڵبەند و ناوچە و شاری خۆمانەوە دەست پێ دەکەیین…دەیان کاناڵ و گرووه دامەزراون و هێندێکیان بۆ چین و توێژ و تاقم و کۆمەڵێکی تایبەتین و بینەر و خوێنەری تایبەتی خۆیان هەیە و ڕەنگە بۆ ئەوەی نەبن خۆیان پێوە سەرقاڵ و ماندوو بکەین چونکە پەیامی تایبەتیان هەیە ….بەڵام هێندێک کاناڵ ، لە شارێک یا ناوچەیەک دا بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵن و خۆیان بە گشتگیر دەزانن و بە لاسایی لە کاناڵ و مێدیاکانی ناوخۆ و دەرەوەیی وەک ” ڕووداو فڵان شوێن … یا … فڵان پرێس … فڵان شوێن هەواڵ ” دواکێش یا پێشکێشی ناوی ئەوانن و لە گۆڕەپانی مێدیاکاری دا خۆیان بە پێشڕەو و بێ ڕکابەر دەزانن و لایان وایە هەموو پرنسیپێکی مێدیای یان ڕەچاو کردووە و
خەڵک تەنیا سرنج دەدەنە بابەتەکانی ئەوان و بەس…
بەڵام … لاسایی کردنەوە و ڕاگوێزانی (فۆروارد) ی بابەتی کاناڵی دیکە و کۆپی بابەتی کاناڵی دیکە بە بێ سرنج دان بە سەرچاوەی بابەت و بڵاو کردنەوەی بابەتی بێ بایەخ و دوور لە کولتوور و نەریت و ئایینی خەڵکی ناوچە و دانانی بابەتگەلی شەڕانخێوی و شەڕانگێزی و دووبەرەکی نانەوە و لادان لە گرنگی دان بە پەیام و ئەرکی پێ سپێردراو، ئەو کاناڵانەی قێزەون کردووە و لە بەر چاو کەوتوون… واهەیە کاناڵێک بە نێوی بۆنە یا شار و شوێن و کەسایەتی و یا ڕووداوێکی تایبەت ساز دەکرێن کەچی لە ماوەی تەمەنی کاناڵ دا یا باس لە پەیامی ناوی کاناڵ ناکرێ یا لە بەر ڕەخنەی بینەر و خوێنەران جارجارە بابەتی پەیوەندیدار بە نێوی کاناڵ دادەنرێ….لە سەردەشت کاناڵمان هەیە بە نێوی ڕووداوێکی زۆر گەورە نێونراوە و کەچی لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی ئەم ڕووداوە نەک هەر هیچ بابەتێکی هاوپەیوەندی ئەو ڕووداوەی دانەناوە بەڵکوو بە ڕاگواستنی بابەتی بێ بایەخی کاناڵی دیکە ئەندام وخوێنەرانیشی بەرەو کەمی چوون …هیوادارم ئەو پەیامەم ببێتە نقورچێک بۆ وەخۆ هاتنەوەی خەواڵووانی دونیای مەجازی..
عەبدۆڵڵا حەمزە
۴ی پووشپەڕی۱۳۹۹ی هەتاوی

کوتایی پەیام/



گفتگو