دوشنبه ۵ آبان ۱۳۹۹
www.mokrian.ir

  • تاریخ: جمعه, 17 جولای 2020 / ساعت 19:29:18
  • شناسه خبر: 6273

ئەنجوومەنی (اولیا و مربیان)ی ڕابردوو و ئەنجوومەنی (مربیان و موبایل)ی سەردەمی کڕۆنا …

ساڵان لە مانگ و وەرزەکانی خوێندن دا بۆ پەیوەندی نێوان فێرگە و ماڵێ لە هەموو قوتابخانەکانی شار و دێ ، ئەنجوومەنێک بە ناوی “انجمن اولیا و مربیان ” پێک دەهات و ئەو ئەنجوومەنەش هەر ڕواڵەتی و فۆڕمالیتە بوو و تەنیا چەند کەسێک بە ویست یا بەزۆری لە باوکان و دایکان و سەرپەرستانی منداڵان واهەبوو نەک […]

ساڵان لە مانگ و وەرزەکانی خوێندن دا بۆ پەیوەندی نێوان فێرگە و ماڵێ لە هەموو قوتابخانەکانی شار و دێ ، ئەنجوومەنێک بە ناوی “انجمن اولیا و مربیان ” پێک دەهات و ئەو ئەنجوومەنەش هەر ڕواڵەتی و فۆڕمالیتە بوو و تەنیا چەند کەسێک بە ویست یا بەزۆری لە باوکان و دایکان و سەرپەرستانی منداڵان واهەبوو نەک بۆ ساڵێک بەڵکوو بۆ چەند ساڵێک هەڵگری ئەو بەرپرسایەتیە فۆڕمالیتە بوون و لە هەڵبژاردن دا بێجگە لە بەرپرس و جێگری قوتابخانە و خزمەتکاری فێرگە هیچ مامۆستایەک بەشداری تەنانەت یەکەم کۆبوونەوەش نەدەبوو و باوکانیش بە ڕێژەیەکی کەم دەهاتن…
بۆ کەم و کوڕی و کێشەکانی مەدرەسە و بزێوی و تەمبەڵی و هێندێک ئاکار و کرداری دیکە و لێنەپرسینی باوکان و دایکانیش، مامۆستایان گلەی یان لە بنەمەڵەکان هەبوو و ئەگەر کەسێکیش بۆ لێپرسینەوەی منداڵەکەی و سەردانی فێرگە بەویستی خۆی یا بانگەواز و زۆری بۆی دەکرا بێتە نووسینگە(دەفتەر)ی قوتابخانە، مامۆستایان بە هێندیان وەرنەدەگرت و یا بە خۆ بادان و توانج و تەشەر دەیانفەرموو: بنەماڵەکان لە بارهێنان و پەروەردە لاواز و تاونبارن یا هەر بێ گوێدان بەوکەسە سەرپەرستە ، دەفتەری نومرەیان وەپێش دەنا و بۆ خۆیان خەریکی گاڵتە و چا و شیرنی خواردن دەبوون و سرنجێکیان نەدەدایە باوک یا دایکەکە….
ئەو کات ئەنجوومەنی دوو لایەنی گیانلەبەر و مرۆڤ هەبوو … ئەو کات لە هەر دوو لایەن هەستێکی شیاو یانەشیاو هەبوو … ئەوکات مرۆڤ حیسابی لە مرۆڤێکی دیکە بۆ تێگەیاندن و پێگەیاندنی چاک یا خەراپی منداڵان دەکرد و کاردانەوەی ئەرێنی یا نەرێنی هەبوو … ئەو کات گلەیی و کەمکاری لە هەر دوو لا هەبوو… بەڵام ئێستا بە هۆی کڕۆنا منداڵان تاک و تەنیا بوونەوە و ئەنجوومەنی “اولیا و مربیان” بۆتە ئەنجوومەنی “موبایل و مربیان” و ئەوکات مامۆستایان و باوکان ودایکان گلەیی و گازندەکانیان کەم یا زۆر و درەنگ یا زوو بە یەکتر دەگەیشت و کاردانەوەی ئەرێنی و نەرێنی لەلایەن هەر دوولاهەبوو … زیز بوون و تۆران و تووڕەیی و ئافەرین و دەستخۆشی بۆ یەکتر هەبوو … لێک نزیکبوونەوە و لێک تێگەیشتن و هاوکاری و هاوسۆزی و تەناتەت کێشە و تێکهەڵچوونی مامۆستایان و بنەماڵەکانیش هەبوو … هەموو شتێک خەراپ نەبوو بەڵکوو زۆر لایەنی چاک و ئاکار و کرداری باشی هەر دوولا دەبوونە پەیژەی سەرکەوتنی منداڵەکان… ئێستا مامۆستایان ، سەر پەرستانی منداڵانیان بەهەموو چاکی و خەراپیەکانەوە لە دەست داوە و ئێستا دەرک بەوە دەکەن دەبوایە کاتیان بۆ گوێگرتن لە باوکان ودایکان لە دەفتەری مەدرەسە تەرخان کردبا و بە گوێی دڵ بیسەری کێشەکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و پەروەردەیی و زانستی سەرپەرستانی منداڵان بان … ئێستا دایکان و باوکان هەست بەوە دەکەن دەبوو دەیان جار سەردانی مامۆستایان کردبایە و بە زۆریش با … پرێسکەی ڕازەکانی بنەماڵەو منداڵانیان لا بڵاو کردبان و منداڵانیان کردبانە ئاڵقە و بازنەی پەیوەندی پتەوی مەدرەسە و ماڵێ …
جارێ بۆ درێژخانەن یا کاتیش بێ دۆڵێکی پڕ لە ئاور بە نێوی ئینتڕنێت، نەرم ئامێر و سەخت ئامێرەکانی کەوتۆتە نێوان دوو کێوی ئەولیا و موڕەبیان و لەو دۆڵە دا کە پێی دەڵێن فەزای مەجازی چاومان لێ یە سووتەمەنی و ئاوردوو و دەستە چیلەکانی ئەو منداڵانەن هیوای دواڕۆژمان لە سەر هەڵچنیبوون …
وەرن با لە کانیاوی بیر و هزر بە دەفری مشوور ئاو بە سەر ئاوری فەزای مەجازی دا بکەین و تەنیا بۆ پەیوەندی مامۆستایان و قوتابیان و ئەزموونەکان نەبێ ئیدی نەهێڵین منداڵانمان زۆر کەڵکی لێ وەرگرن و چیدی ملیان خێس و چاویان خوێن تێزاو و مێشکیان ماندووبن و بێ خەو حەسانەوە بن…

عەبدۆڵڵا حەمزە

درێژەی هەیه …

لە وتاری داهاتوو دا باسی ئاکامەکانی نێت لە سەر لەش و ڕۆحی منداڵان و پەیوەندی بنەماڵە و مامۆستایان دەکەین

 

کوتایی په‌یام/



دیدگـاه ها

گفتگو